رادیۆی کادێنا SERی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەو قسانەی چاڤی قەناعەتیان نییە کە وتی بەرشەلۆنە لە جیرۆنا باشتر بووەو ئێستا یانەکە گومانی لە راهێنەرەکە هەیەو دەیەوێت دووریبخاتەوە.
بە قسەی سەرچاوەکە،ئیدارەی یانەکە پێی وایە دۆڕاندنەکە بە ئازارە، چونکە جیرۆنا باڵادەستر بوو، ئەمەش گرژی و گومانی لەسەر داهاتووی راهێنەرەکە دروستکردووە.
هەروەها توڕەیی زۆر لەگەڵ ڕاهێنەرەکەدا هەیە و دۆخەکە سەیرە، ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت ئەگەر تیپەکە لە هەفتەی داهاتوو و بەرامبەر ڤالێنسیا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام دۆخی یانەکە گرژ و توڕەیە لە ئێستادا.
لەکۆتایدا ئەم،سەرچاوە نوسیویەتی، ئیدارەی یانەکە لە دەرەوە پشتگیری چاڤیە ، بەڵام لە ناوخۆی یانەکە گومانیان هەیە لە راهێنەرەکەو سەبارەت بە یاریزانانەکان: تا ئێستا شوێنی ڕاهێنەرەکە دەکەون و پشتگیری دەکەن.