هۆکاری دوورخستنەوەی بنزیمە لە یاری تائی ئاشکرابوو

کەریم بنزیمەی فەرەنسی، کاپتنی یانەی ئیتیحادی سعودی، جارێکی دیکە مشتومڕی لە  ئیتیحاد دروستکرد، دوای ئەوەی تیپەکەی لە یاریی دواخراوی گەڕی ١٧ی خولی ڕۆشنی سعودی دا بە یانەی نەسر دۆڕا.

 دوای ئەم شکستە مێژووییە، بنزیمە دوای ئەو ڕەخنانەی کە بەهۆی دەرنەکەوتنی وەکو پێویستەوە تووشی بوو، بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام دابخات.

 بابەتەکە بەوەوە نەوەستا، بەڵام هێرشبەرە فەرەنسییەکە بە هەنگاوێکی نوێ مشتومڕی لێکەوتەوە، چونکە لەناکاو بەهۆی "بارودۆخێکی تایبەت" شاری جددەی بەجێهێشت، بەپێی ڕاپۆرتە سعودییەکان، پێش ئەوەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی یانەی تائی ببنەوە، کە دواتر  یاریەکە بەهۆی بارودۆخی خراپی کەشوهەوا دواخرا.

 هەروەها ئەم ڕاپۆرتانە ئاشکرایان کردووە کە بنزیمە دوای دۆڕانەکەی بە نەسر بەبێ هیچ هۆکارێک لە هەموو مەشقەکانی تیپەکەدا بەشداری نەکردووە، بۆیە لە یارییەکەی بەرامبەر ئەلتائیدا دوورخراوەتەوە.



PM:05:49:30/12/2023