بڕیاری کۆتایی لەسەر چاڤی درا

رۆژنامەکانی ئیسپانیا لێدوانیان لەسەر چاڤی دا و   ڕۆیشتنی لە تیپی کەتەلۆنی  لە ماوەی داهاتوودا رەتدەکەنەوە.

کەناڵی سێی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە،چاڤی لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت و یانەی کەتەلۆنی جێناهێڵێت و ئیدارەش متمانەیان پێی هەیە.

 چاڤیش لە میانەی لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکاندا دوای لەدەستدانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید وتی: متمانەی یانەکەم هەیە، ئەوە ڕوونە.  بەڵام ئەمڕۆ خراپترین وێنەی خۆمان نیشان دا. 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، تا کۆتایی وەرز باوەڕم بەو پڕۆژەیە هەیە، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت زۆر ڕەخنە لە خۆمان بگرین.



PM:01:22:15/01/2024