سبەی یانەی بەرشەلۆنە لە جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی شانزە رووبەڕووی یانەی سالامانکا دەبێتەوەو یاریەکە کاتژمێر 11:30خولەک لە یاریگای بەرامبەر بەڕێوە دەچێت.
ئەمە تەواوی لێدوانەکانی چاڤییە...
چاڤی:
دەبێت دۆخەکە بگۆڕین، ئێستا لە پاڵەوانێتییەکی دیکەداین، دەزانین کە سبەی پاڵێوراوین بەرامبەر سالامانکا، بەڵام بەرامبەرەکە ئاستێکی زۆر باشی هەیە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورس دەبێت.
چاڤی:
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆک قسەم کردووە، پەیامەکە ئەوەیە کە هەموومان یەکگرتووین، سەرۆک گەشبینە، متمانەی بە ئێمە بەخشیوە، باوەڕیشی بە کارەکانمان هەیە وەک ستافی ڕاهێنەرایەتی.
چاڤی:
- ئەو ڕۆژەی کە دەبینم یاریزانەکان لەگەڵم نین، شتەکانم دەبەم و ماڵەوە بەجێدەهێڵم.
چاڤی:
لە وەرزی یەکەممدا وەک ڕاهێنەر ئامانجی گەیشتنم بە چامپیۆنزلیگ بەدەست هێنا، وەرزی ڕابردووش دوو نازناوی جامی سوپەر و خولەکەم بەدەستهێنا، ئەوەی چاوەڕوان دەکرا تێپەڕین، لەم وەرزەشدا دەمانەوێت خول، جامی شا بەدەستبهێنین ، و چامپیۆنزلیگ.”
چاڤی:
" من وەک ڕاهێنەری بارسا بەردەوام دەبم، چونکە ئامانجەکان بەدیهاتوون، کاتێک گرێبەستیان لەگەڵ کردم پێیان وتم کە ئامانج ئەوەیە وەرزەکە لە پلەی چوارەمی لالیگا کۆتایی پێبهێنین، ئێمەش ئەرکەکەمان لە پلەی دووەمدا تەواوکرد، وەرزی ڕابردوو ، داوایان لێکردم لالیگا ببەمەوە، ئەوەش بەدەست هات، ئەم وەرزە، پەیوەندی بە گەیشتن بە قۆناغی 16. ئەمە لە ئێستادا کراوە، ئێستاش ئامانجمان بردنەوەی نازناوەکان ماوەتەوە، خول، جامی و... خولی پاڵەوانەکان."
چاڤی:
"من دڵخۆشم بە قسەکانی پیپ گواردیۆلا، سوپاسی دەکەم بۆ قسەکانی، پەیامێکم بۆ ناردووە و سوپاسی دەکەم، ئەو سەختی ئەم پۆستە دەزانێت، ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم بە بوونی لاپۆرتا لە ژووری جلگۆڕین و گەشبینە، ئەمەش بارسایە”.
چاڤی:
"هیچ نائومێدییەک لەنێو هاندەرانی بارسادا نابینم”.
چاڤی:
هاندەران هانم دەدەن و پێم دەڵێن سێ نازناومان ماوە بۆ یاریکردن.
چاڤی:
"من وەک ڕاهێنەر لێرەم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی یاریزانەکان و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە کار لەسەر دەکەین”.
چاڤی:
- ناتوانین یارییەکەی ڕیال مەدرید وەک نموونە وەربگرین، بەڵێ شکستمان هێنا و منیش یەکەم کەس بووم دانم بەوەدا نا، بەڵام لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا زۆر پێشکەوتووین و پێشکەوتنی زۆرمان کردووە.
چاڤی:
"ئەگەر لەم وەرزەدا ئامانجەکان نەگەشتن، دەگەڕێمەوە ماڵەوە”.
چاڤی:
"جامەکە گرنگە، ڕاستە لالیگا و چامپیۆنزلیگ گرنگترن، بەڵام ئێمە بە هیوای جامی پاشا دڵخۆشین”.
چاڤی:
"ڤیتۆر ڕۆکی سبەی لە جامی ئیسپانیا یاری دەکات، لە جامی سوپەر یاری نەکرد، چونکە تووشی هەندێک ناڕەحەتی ماسولکەکان بوو، ئەمڕۆ باشە و ئامادەیە سبەی یاری بکات".
چاڤی:
"هەرکەسێک لە باشترین فۆرماتدا بێت سبەی یاری دەکات”.
چاڤی:
ئەگەر سەرنەکەویت و نازناوەکان بەدەست نەهێنیت، دەرئەنجامەکانی دەبێت، بەڵام لەوەتەی من بردمەوە و نازناوەکانم بەدەستهێنا، هێشتا لێرەم”.
چاڤی:
"من ئەم یانەیەم خۆشدەوێت، هەرچییەکم هەبێت بەردەوام دەبم لە پێدانی هەرچییەک ڕووبدات”.
چاڤی:
- لاپۆرتا ناوبەناو دێتە ژووری جلگۆڕین، ئەو دێت بۆ پاڵنانی تیپەکە و گەیاندنی دڵخۆشی، دێت بۆ زیادکردنی، ئەمە ئەو واقیعەیە کە من دەیبینم، ئەگەر کەسانێک هەبن شتی تر ببینن، ئەوا ئەمە کێشەی من نییە .”
چاڤی:
"رۆمیۆ سبەی یاری دەکات، هەروەها یاریزانێکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە”.