زیدان بڕیاری کۆتایی بۆ راهێنەرایەتی جەزائیر دا

ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی، زێدان هەڵوێستی خۆی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی جەزائیردا یەکلاییکردەوە، لە شوێنی جەمال بلماضی، کە دوای دەرچوونی لەناکاوی هەڵبژاردەکە لە قۆناغی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە لە کۆت دیڤوار بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەکەی جێهێشت.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی، دوای ڕۆیشتنی بلماضی هەڵبژاردەکە دەستبەجێ دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا، هەریەکە  لە یاریزانانی فەرەنسی هێرڤێ ڕێنارد و وەحید هالیلۆدزیچی بۆسنی و ڕاهێنەرانی دیکە لەو ناوانەن کە بەرپرسانی تۆپی پێ لە جەزائیر  لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەکە بکەن.

 بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپ، وەلید سادی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر یەکسەر بیری لە زێدان کردەوە کە ڕەگ و ڕیشەی بۆ جەزائیر دەگەڕێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، زیدان خۆشحاڵییەکی زۆری دەربڕی بە کاندیدکردنی بۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی وڵاتی دایک و باوکی، بەڵام ئەو پێشنیارەی جەزائیری ڕەتکردەوە.

 هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، زیدان کە لەدوای ڕۆیشتنی لە ڕاهێنەرایەتی ڕیال مەدرید لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە هیچ تیپێکەوە نەبووە، دوو ئۆفەری دیکەی بۆ ڕاهێنەرانی بەڕازیل و ئەمریکا ڕەتکردەوە، تا ئێستاش خەونی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبینێت.


PM:01:14:27/01/2024