لویس هامیلتۆن، شۆفێری فۆرمۆلا 1ی بەریتانی ڕایگەیاند، "زۆر بەختەوەرە" کە "خەونێکی دیکەی منداڵی" بەدەستبهێنێت،ئەممش بە پەیوەندیکردن بە تیپی فێراری لە ساڵی 2025 دوای 12 وەرز لەگەڵ تیپی مێرسیدسی ئەڵمانی.
ئەم شۆفێرە کە حەوت جارە پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا یەک لەسەر ئاستی جیهان بووە دەڵێت:" هەست بە بەختەوەرییەکی زۆر دەکەم، لەگەڵ کۆمپانیای مێرسیدس شتگەلێکم دەستکەوتووە کە تەنها لە منداڵیدا دەمتوانی خەونی پێوە ببینم، ئێستاش دەرفەتێکم بۆ ڕەخساوە خەونێکی دیکەی منداڵیم بەدی بهێنم، ئەویش لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری فێراری سوورە.
پێویستە بگوترێ گرێبەستەکەی هامیلتۆن لەگەڵ فێراری، وەک لە هەواڵەکاندا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی ساڵی سێیەم، هەروەها ساڵانە 100 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.