ئەلۆنسۆ: تا تەمەنی پەنجا ساڵی دەتوانم لە فۆرمۆلا یەک بمێنمەوە

فێرناندۆ ئەلۆنسۆ، شۆفێری یانەی ئەستۆن مارتن کە دوو جار پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا یەک بووە، پێی وایە دەتوانێت تا تەمەنی 50 ساڵی لەم وەرزشەدا بمێنێتەوە.

  ئەلۆنسۆ کە تەمەنی 42 ساڵە دەڵێت: "بۆ داهاتوو و بەردەوامبوون لە پێشبڕکێکان، چەند ساڵێک لەمەوبەر، دەڵێم 42 یان 41 ڕەنگە سنوورەکە بووبێت، ئێستا دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو خۆمم بینی، پاڵنەرێکم هەبوو و ئاستێکی باشم هەبوو، منیش بیر لەوە دەکەمەوە کە ڕەنگە بتوانم بەردەوام بم لە پێشبڕکێکە بۆ چەند ساڵێکی تر. 



دەشڵێت :" ئێستا ئەم زستانە، هەندێک چاوەڕوانیم تێپەڕاندووە لە ڕووی هەموو تاقیکردنەوە جەستەییەکان و هەموو ئەو کارانەی کە کردوومە. بۆیە دەڵێم کە ئەگەر پاڵنەرێکت هەبێت، ئەگەر ئامادە بیت پابەند بیت، دەتوانیت شۆفێری بکەیت تا ڕەنگە تەمەنت ٤٨ یان ٤٩ ساڵ بێت، یان هەر شتێکی تر , یان تەنانەت ٥٠ ساڵ.”

 



PM:04:27:18/02/2024