نرخی دۆشەکی نوستنی یاریزانانی ریاڵ مەدرید خەیاڵییە

 رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە نرخی دۆشەکی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید کە لە سەری دەخەون نرخێکی خەیاڵی هەیە.

بە پێی زانیارییەکانی مارکا، دۆشەکی  ژووری نوستنی یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید کە لە شاری وەرزشی یانەکەیە نرخەکەی 55 هەزار یۆرۆیە.

هەروەها  دۆشەکەکە هیچ کەرەستەیەکی دەستکردی تێدا نییە و یارمەتی یاریزان دەدات بۆ ئارامبوونەوە و کشانی تەواوی جەستە بە شێوەیەکی گونجاو، ئەمەش یارمەتیدەرە لە پرۆسەی ئامادەکاری و چاکبوونەوە بە شێوەیەکی باشتر  .



PM:02:04:22/02/2024