چاڤی نزیکە لە شکاندنی ژمارە گرنگەکەی گواردیۆلاو ڤاڵڤێردی

رۆژنامەی MDی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، چاڤی دەیەوێت ژمارەی پێوانەیی پیپ گواردیۆلا و ڤاڵڤێردی راهێنەرانی پێشووی یانەکە بشکێنێت.

 کەمترین دۆڕانی تیپێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یەک وەرزی لالیگادا تەنها یەک دۆڕانە، هەروەها دوو جار ڕوویدا، یەکەمیان لەگەڵ پیپ گواردیۆلا لە وەرزی ٢٠١٠/٢٠١١، دووەمیش لەگەڵ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ .

 چاڤی لەم وەرزەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ١٢یاریدا نەدۆڕاوە.

 (٧ بردنەوە و ٥ یەکسانبوون)، ئەو تەحەدایەی چاوەڕێی دەکات ئەوەیە کە وەرزەکە بەبێ دۆڕان تەواو بکات.

هەروەها چەند یاریگایەکی سەختی ماوە یەکەمیان سان مامێسە لە ڕۆژی یەکشەممە.



PM:02:40:01/03/2024