لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ بەرشەلۆنە توانی3-1لە ناپۆلی بباتەوەو چاڤی هۆکاری بردنەوەکە رووندەکاتەوە.
چاڤی هێرناندێز سەرەتا وتی: یارییەکی نایاب و زۆر گشتگیرمان ئەنجامدا، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنم لە کۆتایی وەرزدا، هاندەران پێیانوابوو کە من ژووری جلگۆڕین لەدەست دەدەم و هیچ هەنگاوێک بۆ پێشەوە نانێین”.
چاڤی وتیشی" ڕۆبێرتۆ و ڕۆمیۆ ئۆکسجینیان پێداین، ئەم تیپە چەندین سوودی هەیە،کۆبارسی کارەکتەری زۆر ئارامە و یاری بە گرژی ناکات، ئەمەش وا دەکات دیمەنێکی بەڕاستی نایاب بێت."
چاڤی هێرناندێز لەکۆتایدا وتی
"پێشتر گوتبووم کە تیپەکە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێت بە ڕاگەیاندنی ڕۆشتنم لە کۆتایی وەرزدا، دوای چوار ساڵ گەیشتینە قۆناغی چارەکی کۆتایی، تیپەکە کێشەی زۆری هەبوو بۆ سەرکەوتن، ئەمانە ساتێکن کە چێژیان لێ وەربگرین".