دیکلان ڕایس بوونی "پەڵەی قاوەیی" لە شۆرتەکەیدا ڕوون دەکاتەوە

دیکلان ڕایس ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ بێدەنگی خۆی شکاند، دوای ئەوەی هاندەرانی سەرنجیان دا پەڵەیەکی قاوەیی سەیر لەسەر پشتی شۆرتەکەی.

ئارسناڵ لە سێشەممەی ڕابردوودا بە لێدانی سزا 4-2 (کاتی ئاسایی و زیادکراو 1-0) لە پۆرتۆی پورتوگالی بردەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە میانی ئەڵقەیەکی ئەم دواییەی پۆدکاستەکەی پیتەر کراوچ، ستیڤ سیدوێڵی یاریزانی پێشووی یانەی ئارسناڵ و برایتۆن پەیامێکی دەنگی بۆ ڕایس بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەجێهێشت و داوای لێکرد شۆرتەکەی پاکبکاتەوە.

زۆری نەخایاند ڕایس وەڵامی دایەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەتکردەوە.

ئەو پەیامە دەنگییەی کە بۆ سیدوێڵی ناردبوو لە بەرنامەکەدا لێدرا، ئەویش وتی: وێنەکەم بینیوە کە بڵاودەکرێتەوە و زۆر گوماناوی دەردەکەوێت، چونکە هیچ شتێکی تر لە دەوروبەری شۆرتەکەدا نییە جگە لەو ناوچەیە، و پێدەچێت تەنها بێت ،ئەوە لە 100% قوڕە کە لە زەوی یاریگاکەوە بەهۆی هەندێک لێدان و کەوتنەوە بەریکەوتووە”.




AM:02:49:17/03/2024