سوارێز و رۆناڵدۆ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونیان بردەوە

بەتۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە وەرزی رابردودا هەریەكە لە لویس سوارێز و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهاوبەشی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونیان بردەوە
خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی دەدرێتە ئەو یاریزانانەی كە زۆرترین گۆڵ لە خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپادا تۆماردەكەن و وەرزی رابردووش هەریەكە لە سوارێز و رۆناڵدۆ بە تۆماركردنی 31 گۆڵ لە ریزبەندی یەكەمدابون.
سوارێز لەلایەن كینی داگلیشی ئەفسانەی پێشووی لیڤەرپوڵەوە لە شاری بەرشەلۆنە چوارشەممە خەڵاتەكەی وەرگرت، وابڕیاریشە لەیاری داهاتووی ریاڵ مەدرید لەیاریگای خۆیاندا كە هاوكاتە لەگەڵ كلاسیكۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتەكە وەربگرێت، جێی باسە وەرزی رابردوو كریستیانۆ لە تەنها 30 یاریدا ئەو 31 گۆڵەی تۆماركردوە.

لیستی ناوی براوەی گۆڵدن بوتس لە رابردودا:
2001    هینریك لارسن - 35 گۆڵ
2002 ماریۆ جاردێل   - 42 گۆڵ
2003 رۆی ماكای  - 29 گۆڵ
2004 تیری هێنری  -  30 گۆڵ
2005 تێری هێنری (دیگۆ فۆرلان)  -  25 گۆڵ
2006 لۆكا تۆنی – 31 گۆڵ
2007 تۆتی  -  26 گۆڵ
2008 كریستیانۆ رۆناڵدۆ  - 31 گۆڵ
2009 دیگۆ فۆرلان  -  32 گۆڵ
2010 مێسی  -  34 گۆڵ
2011  كریستیانۆ رۆناڵدۆ  - 40 گۆڵ
2012 مێسی  - 50 گۆڵ
2013  مێسی – 46 گۆڵ
2014 كریستیانۆ رۆناڵدۆ (سوارێز) – 31 گۆڵ




AM:12:11:16/10/2014