رۆناڵدۆ بەس کارتی سووری وەرنەگرت،بزانە چیتری لەدەستدا

بە دۆڕاندنی جامی سوپەری سعودیە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ نازناوێکی فەرمی لەگەڵ نەسر بەدەست نەهێنا لەم وەرزەو بە بێ نازناو کۆتایی بە خولەکە دەهێنێت.

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرامبەر هیلال لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکان 3 یاری ئەنجامداوە سەرجەمیانی دۆڕاندووەو هیچ گۆڵێکیشی نەکردووە.


 لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی ئەلنەسری سعودیە،دوای ئەوەی،کارتی سوور بە رۆناڵدۆ درا وتی "ئەوەی عەلی بولەیهی کردی، شانۆگەرییەک بوو بۆ دەرکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،ئەو شایەنی کارتی سوور نەبوو”.

 جیسوسی راهێنەری یانەی  هیلالی سعودیەش سەبارەت بە دەرکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی"  "بەدرێژایی ژیانی وەرزشی خووی بە شکست نەهێناوە، بۆیە توڕەیی خۆی نیشان دەدات”.


 لە یارییەکدا کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە کارتی سوور دەرکرا یانەی هیلال سعودیە سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی سوپەر ئەمەش بە شکستپێهێنانی یانەی نەسر بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و ڕووبەڕووی ئیتیحاد دەبێتەوە لە یاری کۆتایدا.



AM:03:14:09/04/2024