یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بەفەرمی هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی کلاسیکۆی نێوانی ڕیاڵ مەردید و بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید کە لە ٢٥ ئەم مانگەدا بە ڕێوە دە چێت .
ناوبژیوانەکەش مانزانۆییە کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا بۆ یەکەم جار لە لالیگا یاریەکانی خولی ئیسپانی بە ڕێوەبردووەو لە ساڵی ٢٠١٣ دا بروانامەی نابژیوانی نێودەوڵەتی پێ دراوەو تا ئێستا هیچ یاریەکی کلاسیکۆی بە ڕێوە نەبردووە.
مانزانۆ تا ئێستا حەوت یاری بۆ یانەی ڕیاڵ مەردید بە ڕێوە بردووە کە ڕیاڵ لە پێنج یاریدا سەرکەوتنی بە دەست هێناوەو لە یاریەکدا یەکسانبووەو لە یاریەکیش دۆڕاوە.
مانزانۆ دوو یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە ڕێوە بردووە کە لە هەردوو یاریەکەدا بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
ئا/ شاهۆ فایق