هەردوو یانەی هەولێر و قادسیەی كوەیتی لەیاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیادا رووبەرووی یەك دەبنەوە
شەممە سەعات 7 لەیاریگای مەكتوم بن راشد لە شاری دوبەی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا لەنێوان هەردوو یانەی هەولێر و قادسیەی كوەیەتی دەكرێت، یانەی هەولێر دوای ئەوەی 2012 لەیاری كۆتایی بەرامبەر كوەیەتی كوەیتی شكستی هێنا دەیەوێت ئەمجارە لە قادسیەی هەمان وڵات بباتەوەو تاكو بۆ یەكەمین جار نازناوەكە بەدەستبهێنێت و تۆلەش لە كوەیتیەكان بكاتەوە.
هەرچەندە یانەی هەولێر نوێنەر هەموو عێراقە بەڵام پشتگیرەكی گەورەی تەنها لە كوردستانەوە لێ دەكرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت ئەگەر نازناوەكەوە بگەڕێتەوە بە ئاهەنگێكی كەموێنە پێشوازیان لێبكرێت.
ئا: چێنەر عەبدول قارد