ریاڵ مەدرید جێگرەوەی کرۆس دیاری دەکات

رۆژنامەی (مارکا) بڵاویکردۆتەوە، دوای وازهێنانی تۆنی کرۆس لە یاریکرد،، ئیتر هەر جۆرە گواستنەوەیەک لە ریاڵ مەدرید ڕەتناکرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا شیکارییەکان لە ناوەوە ئەنجام دەدرێن بۆ گەڕان بەدوای جێگرەوەی تۆنی کرۆس.

بە قسەی رۆژنامەکە سێ جێگرەوە ئەگەری بۆ ڕیال مەدرید دوای ماڵئاوایی کرۆس هەیە کە ئەوانیش بریتین لە  کیمیچ و بارێلا و فێرمان.

 لەلایەکی ترەوە رۆژنامەکە بڵاویکددۆتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت جود بێلینگهام ڕۆڵی تۆنی کرۆس لە هێڵی ناوەڕاستدا ببینێت لە وەرزی نوێدا.


ئەمڕۆ کرۆس بە فەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.



PM:08:26:21/05/2024