شۆک،ئەگەرێکی زۆرە میسی خەڵاتی تۆپی زێڕینی2024بباتەوە

شرۆڤەکاری بەرنامەی چیرینگویتۆ سوپرایزێکی گەورە دەتەقێنێتەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە میسی لەم حاڵەتەدا جارێکی دیکە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر کۆپا ئەمریکا بباتەوە، لە کاتێکدا کە پێشبڕکێکە بە نزیکەی تەنها لە نێوان بێلینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆردایە لە ئێستادا.


 ڕاپۆرتەکانی پێشوو باسیان لەوە کردبوو کە پێشبڕکێکانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ ٢٠٢٤) و کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٤ هۆکاری یەکلاکەرەوە دەبن بۆ دیاریکردنی ئەو یاریزانەی کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت.

 ئەم قسانە بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییە هاتوون کە دیارترین کاندیدەکانی ئەم خەڵاتە سنووردارە بە ٥ یاریزان، بە سەرۆکایەتی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی ئەستێرەی ڕیال مەدرید و جود بێلینگهامی هاوکارە ئینگلیزییەکەی کە ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید پێشکەش دەکەن و لەگەڵیدا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە.



دواتر، هەروەها کیلیان مباپێی فەرەنسی کە ڕۆشتنی لە پاریس سانجێرمان ڕاگەیاند، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ناوی دوو یاریزانی مانچستەر سیتی فیل فۆدن و ئێرلینگ هالاند.

 مێسی هاوینی ڕابردوو دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە ئینتەرمیامی کرد، بۆ ئەوەی گەشتێکی نوێ بۆ دەرەوەی ئەوروپا دەستپێبکات، دوای ئەوەی نازناوی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئەرجەنتین لە قەتەر بەدەستهێنا.


PM:02:40:22/05/2024