یانەی ڕیال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سبەی شەممە، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، تا ڕووبەڕووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە، لە یارییەکەدا کە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
یانەی شاهانە گەیشتە ئەم قۆناغە دوای ئەوەی توانی بایرن میونشن لە قۆناغی پێش کۆتایی دەربکات و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.
ڕۆژنامەی بێرنابیۆ دیجیتاڵ لە ژمارەی ئەمڕۆیدا باسی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی سبەی و بیرکردنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی کردووە سەبارەت بەو یارییە هەستیارە.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: ئێمە تیشک دەخەینە سەر نوێترین زانیارییەکان کە لەبەردەستماندایە سەبارەت بە نیگەرانییەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی سەبارەت بە یاری کۆتایی گەورەی چامپیۆنزلیگ؛ لە نێوان بابەتەکانی تردا، ئەنچیلۆتی لە وێمبڵی چۆامینی لە بەردەست نیەو یاریزانە فەرەنسییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن پێی چەپی توشی پێکان بوو،
کەواتە یاریزانی سەرەکی کاماڤینگا دەبێت کە ٢٢ یاری لەم شوێنەدا ئەنجامداوە و یاری کۆتایی وێمبڵی تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت بۆی.
یانەی شاهانە ئاواتەخوازە پانزەهەمین نازناوی مێژووی خۆی لە چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕەنگە بگاتە حەوتەمین نازناوی لە ژیانی وەرزشیدا لە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی ئەوروپا.
ڕیال مەدرید لە دوایین یاری بەرامبەر یانەی ڕیال بیتیس لە کۆتا گەڕی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.