ئەو بڕە پارە چەندە مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید وەریدەگرێت

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ  بڵاویکردۆتەوە   کیلیان مباپێ بۆ ڕیال مەدرید، سەرجەم گرێبەستەکانی واژۆ کراون و تەواو بوون.

  ڕیال مەدرید دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، هەفتەی داهاتوو گرێبەستی مباپێ ڕابگەیەنێت.

  مباپێ لە مانگی شوباتدا بڕیارەکەی دا کە ئێستا دەتوانرێت بە یاریزانێکی نوێ لە ڕیاڵ مەدرید هەژمار بکرێت.

بە پێی زانیاری فابریزیۆ ڕۆمانۆ   مباپێ مووچەیەکی یەکسان بە مووچەی ڤینیسیۆس و بێلینگهام، ئەستێرەکانی تیپەکە وەردەگرێت کە نزیکەی 20ملیۆن یۆرۆیە.

  بەڵام زیادکردنی بەرچاو بۆ گرێبەستەکەی دەبێت ئەگەر هەندێک دەستکەوتی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ بەدەستبهێنێت.

  مباپێ پاداشتی گرێبەستکردن بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕیال مەدرید وەردەگرێت، کە لە ماوەی پێنج ساڵدا بۆی خەرج دەکرێت.



PM:03:39:02/06/2024