ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە سزای کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکەی بدات بە پێنەدانی ژمارەیەک پاداشت، کە بەهای کۆی ئەو پاداشتانە دەکاتە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەوەی بڕیاریدا بەخۆڕایی بەرەو یانەی ڕیال مەدرید بڕوات.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پاریس سانجێرمان ڕەتیکردووەتەوە مووچەی کیلیان مباپێ بدات بۆ مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران، ئەمە جگە لەو پاداشتە تایبەتەی کە بڕیاربوو لە مانگی شوباتدا وەریبگرێت، بەو پێیەی بڕیاربوو یاریزانەکە نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت وەکو پاداشتی دڵسۆزی کە بەڵێنی پێ درابوو کاتێک واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٢ کرد.
لەکاتێکدا کە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە تیپی پاریسی ڕازی نەبووە مباپێ بگەڕێنێتەوە بۆ یارییەکان و لەگەڵ هاوڕێکانی یاری بکات تا دوای ئەوەی یاریزانەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستبەرداربوون لە پاداشتە شایستەکانی، لەکاتێکدا یانەی فەرەنسی مووچەی مباپێ بۆ مانگی حوزەیرانی دوای ئەوە نادات پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی و گواستنەوەی خۆی بۆ ریاڵ مەدرید ڕاگەیاند.