لە پاش دوورخستنەوەی چاڤی لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنەو دانانی فلیکی،ئەڵمانی لە شوێنەکەی،خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە پەیامێکی ئاڕاستەی چاڤی کردوو ستایشی دەکات.
لاپۆرتا سەرەتا وتی" سوپاسێکی تایبەتم بۆ چاڤی هەیە ڕاستییەکە ئەوەیە کە تۆ شایەنی هەموو سوپاس و پێزانینی ئێمەی، چونکە لە کاتێکی سەختدا دەستت بەسەر تیمەکەدا گرت.
لاپۆرتا وتیشی" سوپاس بۆ پیشەیی بوونتان، سوپاس بۆ ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن، سوپاس بۆ ئەوەی خولێکی نایاب و مێژووییتان پێبەخشین و جامی سوپەریش بە هەمان شێوە نایاب بوو.
هەروەها سوپاس بۆ باوەڕکردنتان بە یاریزانە گەنجەکان، کە لە لاماسیا پێکهێنراون و چاڤی بڕیاری دا ئەو یاریزانانە بخاتە ناو تیپەکەی.
لەکۆتایدا وتی" فلیک دەزانێت کە ئەمە فەلسەفەی وەرزشی ئێمەیە و من قەناعەتم وایە کە مژدەیەکی خۆش لەم ڕووەوە بەدەست دەهێنین.