ڤینیسیۆس وەڵامی پێشنیارەکەی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد کە پێشهاتی نوێ هەیە کە پەیوەندی بە داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە.


 ڤینیسیۆس جونیۆر بێ مشتومڕ بە گرنگترین یاریزانی ڕیزەکانی ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید دادەنرێت لەم ساڵانەی دواییدا، یاریزانەکەش ئاستێکی نایابی لەگەڵ تیپی شاهانەدا پێشکەش کردووە.


 ڤینیسیۆس تا کۆتایی وەرزی داهاتووی ٢٠٢٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە.


 ڤینیسیۆس بەشداری کرد لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و هەروەها خولی ئیسپانی لەگەڵ ڕیال مەدرید.


 ڤینیسیۆس بە یەکێک لە دیارترین پاڵێوراوەکان دادەنرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ.


 سانتی ئۆنا، ڕۆژنامەنووسێکی متمانەپێکراو لە فۆت مێرکاتۆ، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوەدەکات ڤینیسیۆس جونیۆر ناچێتە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان.


 ئۆنا ڕۆژی چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە ڤینیسیۆس ئارەزووی چوونە پاریس سانجێرمان ناکات و دەیەوێت لەگەڵ کیلیان مباپێ یاری بکات.


 مباپێ بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرزی داهاتووە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.


 گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.


 ڤینیسیۆس جونیۆر وەرزی داهاتوو هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ڕۆدریگۆ گۆس و جود بێلینگهام هاوبەش دەکات.



PM:03:19:13/06/2024