هەموو شتێک لەسەر دەستپێکی یۆرۆی 2024 بزانن

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، "یۆرۆی 2024”، ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیران دەستپێدەکات کە 17هەمین خولی پاڵەوانێتییەکەیە.

 یۆرۆی 2024 گەڕانەوەی پێشبڕکێکانە بۆ خولی ئاسایی خۆی کە چوار ساڵە دوای دواخستنی پاڵەوانێتی 2020 بۆ ساڵی 2021، بەهۆی پەتای کۆڤید-19.

 ئیتاڵیا پاڵەوانی پێشووە دوای ئەوەی دوایین پاڵەوانێتی لەسەر حیسابی ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 بە لێدانی سزا بردەوە.

 تیمە سەرکەوتووەکان:

 24 هەڵبژاردە لە پاڵەوانێتییەکەدا ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەڵمانیا وەک وڵاتی میوانداری پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتووە هاوکات 20 هەڵبژاردە لە ڕێگەی پاڵاوتنەکانەوە جێگەی خۆیان مسۆگەر کرد و سێ تیپی دیکەش لە ڕێگەی قۆناغی پلەی ئۆفەوە سەرکەوتن.

 لەنێو بەشداربووان هەڵبژاردەی جۆرجیا هەیە کە بۆ یەکەمجار لە پاڵەوانێتی یۆرۆ یاری دەکات.

وێستگەکانی پاڵەوانێتی لە سەرەتاوە تا کۆتایی:

 قۆناغی کۆمەڵەکان کە 6 گروپ لەخۆدەگرێت و هەریەکەیان 4 تیپ لەخۆدەگرێت، لە 14 تا 26ی حوزەیران دەخایەنێت.

یاری دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە ئەمڕۆ هەینی لە نێوان ئەڵمانیای میواندار و سکۆتلەندا لە کاتژمێر 10:00لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بەڕێوەدەچێت.

 سەبارەت بە قۆناغی 16، لە 29ی حوزەیران دەستپێدەکات و تا 2ی تەمموز بەردەوام دەبێت، یەکەم و دووەمیش لە هەر کۆمەڵەیەکدا سەردەکەوێت، لەگەڵ چوار باشترین پلەی سێیەم لە نێوان شەش کۆمەڵەکەدا.

 یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی لە 5و 6ی تەمموزی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

 قۆناغی پێش کۆتایی لە 9 و 10ی تەمموز بەڕێوەدەچێت.

 یاری کۆتایی لە 14ی تەمموز دەبێت.

  گروپەکانی یۆرۆ 2024:

 کۆمەڵەی یەکەم: ئەڵمانیا - سکۆتلەندا - هەنگاریا - سویسرا.

 کۆمەڵەی دووەم: ئیسپانیا - کرواتیا - ئیتاڵیا - ئەلبانیا.

 کۆمەڵەی سێیەم: سلۆڤینیا - دانیمارک - سربیا - ئینگلتەرا.

 کۆمەڵەی چوارەم: پۆڵەندا - هۆڵەندا - نەمسا - فەرەنسا.

 کۆمەڵەی پێنجەم: بەلجیکا - سلۆڤاکیا - ڕۆمانیا - ئۆکرانیا.

 کۆمەڵەی شەشەم: تورکیا - جۆرجیا - پورتوگال - کۆماری چیک.

یاریگاکانی پاڵەوانێتیەکە:

 10 یاریگا بۆ پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردران، کە 9 یاریگایان لە مۆندیالی 2006 یاریان تێدا کراوە.

 شارەکانی میواندار بریتین لە بەرلین، کۆڵن، دۆرتمۆند، دوسلدۆرف، فرانکفۆرت، گێلسنکیرشن، هامبۆرگ، لایپزیگ، میونشن و شتوتگارت.

 لە کاتێکدا میونشن دووەم یاریی لەسەریەک لە یۆرۆدا میوانداری دەکات، گۆڕەپانی تۆپی پێی میونشن یەکێک بوو لەو 11 شوێنە کە بە هاوبەشی میوانداری یارییەکانی یۆرۆی 2020ی کرد.

 یارییەکان لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، ئەلیانز ئارێنا لە میونشن، سیگناڵ ئیدۆنا پارک لە دۆرتمۆند، ئێم ئێچ پی ئارێنا لە شتوتگارت، ڤۆڵکسپارکستادیۆن لە هامبۆرگ، ڤێلتینز ئارێنا لە گێلسنکیرشن، مێرکور سپیل ئارێنا لە دوسێلدۆرف، کۆلن  ، فرانکفۆرت ئارێنا، ڕیدبول ئارێنا لە لایپزیگ بەڕێوە دەچێت.

خەڵاتی پاڵەوانێتیەکە:

 یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند بڕی 331 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە (360 ملیۆن دۆلار) دەداتە 24 هەڵبژاردە بەشداربووەکە.

 زۆرترین بڕی پارە کە تیپی پاڵەوان دەتوانێت بەدەستی بهێنێت، ئەگەر هەر سێ یارییەکەی قۆناغی کۆمەڵەکان بباتەوە بڕی 28.25 ملیۆن یۆرۆیە کە دەکاتە 30.31 ملیۆن دۆلار بە دەست دەهێنێت.



PM:12:51:14/06/2024