کاپێلۆ: ڕۆناڵدۆ تۆپی پێی پشتگوێ خست و بەدوای “ژن”دا دەگەڕا

فابیۆ کاپێلۆی ڕاهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی دووپاتیکردەوە کە دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لە ڕیال مەدرید بۆ خۆشەویستی ئاهەنگەکان و مانەوەی درەنگانی بەخەبەر و گەڕان بەدوای ئافرەتان لەسەر حیسابی تۆپی پێ بووە.

 کاپێلۆ لە وەرزی 2006-2007 سەرکردایەتی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیای کرد، دواتر لەگەڵیدا پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا، بە یاوەری ئەستێرەکانی ئەوکات، ڤان نیستلرۆی، ڕۆبینهۆ، ڕائول، بێکهام، و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی کە  گەشتەکەی لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە تەواو نەکرد، بەو پێیەی لە وەرزی پێشوودا تەنها 13 یاری بەسەر پاڵەوانێتییەکانی خولەکە و جامی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگدا دابەشکرابوو، لە ناوەڕاستی وەرزەکەدا تەنها بە چوار گۆڵ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێنا.

 کاپێلۆ ئاشکرایکرد، هۆکارەکانی دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی نەبووە، بەڵکو زیاتر خولیای ئاهەنگەکان و مانەوەی و درەنگ بەخەبەر هاتنەوەی بووە.

 هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: پێشتر ڕۆناڵدۆ شەش یان حەوت یاریزانی لە ڕیال مەدریدەوە دەبرد بۆ ماڵەکەی، کە هەموو شەوێک تا بەیانی بە ژاوەژاو ئاهەنگیان دەگێڕا و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویست بوو لە تیمەکە دەرکرا.

 کاپێلۆ ئاماژەی بەوەدا کە سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆکی پێشووی یانەی میلانۆی کۆچکردوو گرێبەستی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ واژۆ نەکردووە و دەڵێت: ڕۆژێک تەلەفۆنی بۆ کردم سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە بەڕازیلییە، منیش پێمگوت نەیکات ئەو گیرۆدەی مانەوەی درەنگانی شەوەو بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە جگە لەوەی چۆن لەلایەن ژنانەوە دەورە بدرێت، بۆیە بە باشی وەڵامی دامەوە سوپاس فابیۆ.  پێش ئەوەی لە ناوەڕاستی وەرزی 2006-2007 بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

 



AM:12:33:20/06/2024