لویس دی لا فۆینتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا جەختی لە سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی جۆرجیا لە پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٤ کرد.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی ١٦ی یۆرۆدا ڕووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە، کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، لە یاریگای ڕینێرجی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
دی لا فۆنتێ لە لێدوانەکانیدا لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: یارییەکەی سبەی ئاسان نییە، بەڵکو زۆر ئاڵۆزە سبەی دەبێت دوو هەوڵ بدرێت بە گرنگیدانێکی زۆرەوە بۆ ئەوەی سەرکەوین بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک باوەڕمان بەوە نییە کە ئەرکەکە بە هیچ شێوەیەک ئاسان بێت، لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە زۆر پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە، دەبێت ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تیپی جۆرجیا زۆر خێرایە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گەشەی کردووە سبەی ئەگەرەکان بۆ هەمووان ٥٠% دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە تیپێکی بەهێز و یەکگرتووین و متمانەمان بە تواناکانمان هەیە، زۆر دڵخۆشم بەم پاڵەوانێتییە، بەڵام جۆرجیا توانای ئەوەی هەیە هەر تیپێک لە یۆرۆدا سەرسام بکات.
هەروەها وتی: ئێمە بە باشی لە قۆناغی کۆمەڵەکان هاتینە دەرەوە، ئێمە دەمانەوێت لە باشترین ئاستی خۆماندا بین و یارییەکە ببەینەوە، چونکە ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەم پێشبڕکێیە.
جەختیشی لەوە کردەوە: یارییەکانی پێشوومان بەرامبەر جۆرجیا هیچ پەیوەندییەکیان بە یارییەکەی سبەینێوە نییە یارییەکەی سبەینێ لەگەڵ ئەوان حیسابات و بارودۆخی جیاوازی هەیە.
ڕوونیشی کردەوە: لامین حاڵەتێکی تایبەتە بەهۆی تەمەنی گەنجیەوە و پێگەیشتنی خۆی نیشان دەدات کە لەگەڵ تەمەنی لە تۆپی پێدا ناگونجێت.
دووپاتیکردەوە: هەڵبژاردەی ئیسپانیا ماڵی گاڤییە، ئەو نەیتوانی بێت، بەڵام لەگەڵمانە و هیوادارین بتوانێت لەگەڵمان بێت.
لە کۆتاییدا وتی: تا ئێستا هەست بە پاڵپشتییەکی گەورە دەکەین لەلایەن هەوادارەکانمانەوە زۆر دڵخۆشین بە وەڵامدانەوەی فۆڵۆوەرەکانمان بە تەواوی ئاگاداری پشتگیریان و هەست دەکەین کە ئەوان زۆر لە ئێمەوە نزیکن.