لێدوانەکانی راهێنەری ئیسپانیا پێش یاری کۆتایی یۆرۆ

سبەی یەکشەممە لە یاری کۆتایی یۆرۆی2024ئیسپانیا رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوەو یاریەکە کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.

دیلافۆنتێ راهێنەری ئیسپانیا باسی لە یاریەکە کردوو ئامادەیی هەڵبژاردەکەی بۆ بردنەوە نیشاندا.

ئەمە سەرجەم لێدوانەکانیەتی....
 دی لا فۆنتێ:

 "گەیشتن بە یاری کۆتایی یۆرۆ دەستکەوتێکی گەورەیە لە تۆپی پێدا و زۆر دەمانەوێت لەم یاری کۆتاییەدا هەموو شتێک،نیشان بدەین”.
  دی لا فۆنتێ:

 "سبەی یارییەکی ئاڵۆز و هاوسەنگ دەبێت لە نێوان دوو تیپی گەورەدا، وردەکاری بچووکیش پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٢٤ دیاری دەکات”.

 دی لافونتێ  هەڵبژاردەی ئیسپانیا "ئەم تیپە ئێستایەکی گەورەی هەیە و داهاتوویەکی گەورەی هەیە هەروەها.”

 دی لا فۆنتێ:

 "من جەنگاوەرم و هەمیشە زۆرم خۆشدەوێت لە ناوەڕاستی شەڕەکەدا بم، هەروەها زۆرم خۆشدەوێت دڵخۆشی بۆ هاندەران و یاریزانانی ئیسپانیا بڵاوبکەمەوە”. 

  دی لا فۆنتێ:

 "هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانای ئەوەی هەیە لە یاری کۆتاییدا ڕووخسارێکی نوێ پیشان بدات، بۆیە سبەی دەبینین کێ ستایلی خۆی دەسەپێنێت”. 

  دی لا فۆنتێ:

 دەمەوێت سوپاسی پێدری و ئایۆزێ بکەم کە هەموو ئەو شتانەیان بەخشی کە لە یۆرۆدا هەیانبوو، هەروەها بەهۆی پێکانەوە لە یاری کۆتاییدا بەشداری ناکەن.

 ئایا ئەم نەوەیە توانای ئەوەی هەیە وەک تیپی یۆرۆی ٢٠٠٨ نەوەیەکی نوێی زێڕین بێت؟  
دی لا فۆینتێ:

 "ئێمە دەمانەوێت مێژوو تۆمار بکەین و متمانەیەکی زۆرم بە یاریزانەکان هەیە”.

 متمانەت بە یاری کۆتایی؟  دی لا فۆینتێ:

 "ئێمە گەشبینین. هەموو ڕۆژێک لە خودا دەپاڕێمەوە، باوەڕم بە خودا زۆرە."




PM:09:59:13/07/2024