ئاگاتان لێیە راهێنەری ئەرجەنتین چی لەسەر یاری کۆتایی دەڵێت

 بەرەبەیانی دووشەممە لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای2024ئەرجەنتین رووبەڕووی کۆڵۆمبیا  دەبێتەوەو یاریەکە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان ئەنجام دەدرێت.

سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین باسی لە یاریەکە کردوو ئامادەیی هەڵبژاردەکەی بۆ بردنەوە نیشاندا.

ئەمە سەرجەم لێدوانەکانیەتی....
سکالۆنیە:


سکالۆنی: شێوازی یاریکردنمان ناگۆڕێت هەوڵدەدەین یاری کۆتایی ببەینەوە.

 سکالۆنی: ئێمە بە باشترین شێوە خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە دەکەین و تێدەگەین کە ئەم یارییە چەندە قورسە، بەڵام گەشبینین بە یارییەکی باش هەرچەندە تۆپی پێ چەندین سوپرایزی تێدایە.

 سکالۆنی: هەوڵدەدەین ڕووبەڕووی خاڵە لاوازەکانی بەرامبەر ببینەوە، کاتێک تۆپەکە کۆنتڕۆڵ دەکەین، تیپەکەمان بەهێز دەبێت بەم شێوەیە یاری دەکەین.

 سکالۆنی: هیوادارین سبەی ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی بێت ئەمە وەک بردنەوەی پاڵەوانێتییەک بێت من دەرفەتی قسەکردنم هەیە و پێموایە دەبێت ئەم هەستە ئارام و گەشبینییە بگەیەنین.

 سکالۆنی: هەرکەسێک خێزانەکەی لە مەترسیدا ببینێت، هیوادارم سبەینێ ئارامبین و هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەبچێت، دوای یەکەم یارییەکە باسم لە دۆخی یاریگاکە کرد کە، پێویست نەبوو چونکە ناتوانین شتەکان بگۆڕین.

 سکالۆنی: من هیچ نیم بەبێ هاوکارەکانم لە ستافی تەکنیکیدا بەشێکی زۆری ئەو شتانە بوو کە بەدەستمان هێنا ئێمە لەو ساتەدا دەژین و چێژ لەوە وەردەگرین دەزانین تا یارییەکە نزیکتر دەبێتەوە، گرژییەکە زیاتر دەبێت. بەڵام ئەو کارەی کردوومانە وامان لێدەکات هەست بە دڵنیایی بکەین.

 سکالۆنی: جێی خۆشحاڵییە کە جەیمس ڕۆدریگێز یاری دەکات، بەڵام ئێمە سەرنجمان لەسەر یەک یاریزان نییە، بەڵکو سەرنجمان لەسەر تەواوی تیپەکە دەبێت لە کۆتاییدا کۆڵۆمبیا تیپێکی باشە.

 -ئایا بیر لەوە دەکەیتەوە سبەی ئۆتامێندی بەشداری بکەیت بەهۆی بەهێزی کۆڵۆمبیا لە لێدانی سەر؟

 لیۆنێل سکالۆنی: " ئێمە بیر لە زۆر شت دەکەینەوە، بەڵام یاریزانەکان ناگۆڕین مەگەر کێشەیەکی جەستەیی نەبێت لەوانەیە بژاردەیەک بێت.



PM:11:55:13/07/2024