لویس دی لا فۆنتێ راهێنەری ئیسپانیا هۆکاری بردنەوەی جامی یۆرۆی2024لە ئینگلتەرا بۆ باشترین تیمی جیهان دەگەڕێنێتەوەو رایدەگەیەنێت باشترین تیپی هەبووە بۆیە نازناوەکەیان بردۆتەوە.
دیلافۆنتێ وتی " پێم وتیت باشترین تیپی جیهانم هەیە، ئەم خەونە بووەتە واقیع، ئێستا زۆر شتمان ماوە بیکەین بۆ بەردەوامبوون لە پەرەپێدان و گەیشتن بە باقی خەونەکانمان”.
فۆنتێ لەکۆتایدا وتی: تەنها لەکاتی هێنانی یاریزانان بۆ پاڵەوانێتییەکە ڕێنماییم پێداون، ئەوان دەزانن چی بکەن لە یاریگادا”.