ئەمڕۆ بەفەرمی مباپێی فەرەنسی وەک یاریزانی نوێی ریاڵ مەدرید پێشکەشی هاندەران و میدیاکان کراو درێسی ژمارە 9ی پێدرا.
پێرێز سەرۆکی ریاڵ مەدرید و مباپێ قسەیان کرد کە لێدوانەکانی پێرێز بەمشێوەیە بوو.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "کیلیان، ئەمڕۆ تۆ لێرەیت چونکە ویستت”.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: دەزانم کیلیان، ئەو بانگهێشتنامەیەی کە زیدان بۆی ناردبوویت بۆ هاتنی بۆ ڤاڵدیبیباس لە ساڵی ٢٠١٢دا لەبیرت نەچووە و لەبیریشی ناکەیت.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "ئێمە لە ساتێکی مێژووییدا دەژین”.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "مەدریدیستانی ئازیز، دڵخۆشم کە دوای قەیرانی پەتاکە جارێکی تر یاریزانە نوێیەکانمان بە یاریگاکەمان بناسێنمەوە، سوپاس بۆ ئەوەی لە ڕۆژێکی ئاوا تایبەتدا لێرە بوون”.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "مانگێک لەمەوبەر لێرە ئاهەنگی نازناوی پانزەی چامپیۆنسلیگمان گێڕا."
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "ئەم یانەیە نێودەوڵەتییە، بەناوبانگترین یانەیە لە جیهاندا هەموو هاندەرانی ئێمە یەکگرتوون لە سایەی مەدریدیسمۆدا.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "هەمیشە دەبێت پەیڕەوی لە بەهاکانمان بکەین و ئەفسانەی خۆمان، وەک دی ستیفانۆ، خێنتۆ، کۆپا، سانتاماریا، هەموویان ئەوانەن کە ڕیال مەدریدیان دروستکردووە”.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "ئەمە ڕیاڵ مەدریدە، هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە هەمیشە سەرکەوتن”.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "یەکێک لە ئەفسانە گەورەکان ئەمڕۆ لێرەدایە زۆر دڵخۆشی کردین، وەک یاریزانێک و وەک ڕاهێنەرێک... بەخێر بێیت زێدان.”
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "کیلیانی بەڕێز، بەخێربێن بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.”
فلۆرێنتینۆ پێرێز: ئێستا درێسێکی سپی ڕیال مەدریدت لەبەردایە کە لۆگۆی 15 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەرە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز: "کیلیان، بەخێر بێیت بۆ ماڵەوە، بەخێر بێیت بۆ ڕیال مەدرید”.
لێدوانەکانی مباپێ....
کیلیان مباپێ: "بەیانیتان باش هەموو لایەک، هەوڵ دەدەم بە زمانی ئیسپانی قسەتان لەگەڵ بکەم”.
کیلیان مباپێ: "سوپاس بۆ هەموو شتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز”.
کیلیان مباپێ: خەونێکی بچووکم هەبوو، ئەویش یاریکردن بوو بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئێستاش لێرەم.
کیلیان مباپێ: ئێستا خەونێکی نوێم هەیە، ئەویش گەیشتن بە ئاستی یانە ئەفسانەییەکە هەموو تەمەنم دەبەخشم بۆ ئەم یانەیە و ئەم دروشمە.
کیلیان مباپێ: "زۆر قۆناغی سەختم تێپەڕاند تا گەیشتمە ئێرە، ئێستاش لەگەڵ باشترین تیپی جیهانم.”