دەبێت میسی داوای لێبووردن بکات

حکومەتی ئەرجەنتین داوا لە میسی دەکات داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەو دروشمە هێرشبەرانەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەکاتی ئاهەنگەکانی کۆتایی کۆپا ئەمریکا دژی یاریزانانی فەرەنسا دەیانوتەوە.

پێشتر  فیدراسیۆنی فەرەنسا سکاڵای لەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە فیفا تۆمار کرد بەهۆی ئەو دروشمانەی کە لە پەخشێکدا لە ئەکاونتی ئێنزۆ فێرناندێز لە کاتی ئاهەنگەکانی کۆپا ئەمریکادا بڵاویانکردەوەو دروشمەکە ئەوە بوو: "ئەوان بۆ فەرەنسا یاری دەکەن و هەموویان خەڵکی ئەنگۆلان”.

  لەڕێگەی وەزیری وەرزشی وڵاتی ئەرجەنتینەوە، خولیۆ گارۆوە، کە تیایدا هاتووە: وەک وڵاتێک دەمانخاتە دۆخێکی خراپەوە ئەگەر داوای لێبووردن نەکرێت!.


هەروەها پێشتر ئینزۆ فێرناندێز لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە داوای لێبووردنی کردوو وتی:-

 لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە پەیجەکەمدا لە کاتی ئاهەنگەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا بڵاوبووەوە.

  گۆرانییەکە وشەی سووکایەتیکردن لەخۆدەگرێت و هیچ بیانوویەک بۆ ئەوە نییە بە هیچ شێوەیەک، من دژی جیاکاریم بە هەموو جۆرەکانیەوە وەستاوم و داوای لێبوردن دەکەم کە خۆم بە خۆشحاڵی ئاهەنگگێڕان بە کۆپا ئەمریکادا سەرقاڵ کردووە.

لەکۆتایدا ئینزۆ دەڵێت"  ئەم بڕگەیە، ئەم ساتەوەختە، ئەم وشانە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی من و باوەڕەکانم نین  بە ڕاستی داوای لێبوردن دەکەم.




PM:06:52:17/07/2024