یانەی ریاڵ مەدرید دواجار بەرەسمی گواستنەوەی مباپێی تا هاوینی 2029راگەیاندوو گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ واژۆ کرد.
لە میدیاکانەوە ئەوەی زیاتر گرنگی پێدەدرا،موچەی ئەو یاریزانە بوو،ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی گەورە لە ئیسپانیا موچەی ساڵانەکەی ئاشکرا کرد.
بەپێی زانیاری رۆژنامەی ئاس ، مباپێ نزیکەی نیوەی مووچەکەی کەم کردۆتەوەو بۆ ئەوەی بگاتە ڕیاڵ مەدرید.
بەڵام گرێبەستەکەی بەرزترین دەبێت لە ریاڵ مەدریدو پێش بێلنگهام و ڤینسیۆس کەوتووە.
بە قسەی سەرچاوەکە، بۆ هەر وەرزێک 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێتوو 80% مافی فرۆشتنی وێنەشی هەیە لە یانەکە.