یانەی پاریس سانجێرمان بەنیازە لەم هاوینەدا ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بکات بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئامانجەکانی ڕیال مەدرید.
یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات ئەم هاوینە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ فرانکۆ ماستانتونۆ ئەستێرەی یانەی ڕیڤەر پلێت بگوازێتەوە.
بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی، پاریس پەیوەندی بە گرێبەستی ماستانتونۆوە کردووە و بەنیازە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی گەوهەرە ئەرجەنتینییەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی ڕیال مەدرید سەرەڕای هەڕەشەکانی سان جێرمان بەنیازی گۆڕینی پلانەکەی لە گرێبەستەکەی ماستانتونۆدا نییە، هەروەها ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش ناکات بۆ زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار.
ڕیال مەدرید دەیەوێت ئەو یاسایە جێبەجێ بکات کە هەرکەسێک بیەوێت بێتە مێرێنگێ دەبێت ملکەچی مەرجە شاهانەییەکان بێت بەبێ ئەوەی لەگەڵ هیچ یانەیەکی تردا بچێتە ناو داوایەکەوە.
جۆنی کالافات، سەرۆکی دۆزەرەوەکانی ڕیال مەدرید، پێی وایە ماستانتونۆ بەهرەمەندێکی گەورەیە، بۆیە بەرپرسانی مێرێنگی ڕازی کرد کە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن، بەمەش بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە یانەی ڕیڤەر پلێت دەمێنێتەوە.
ئەم یاریزانە تەمەنی16ساڵەو لە هێڵی ناوەند یاری دەکات وئەرجەنتینیە.