ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە هەموو شتێک "ئامادەیە" بۆ ئەوەی پاریس لە ڕۆژی هەینیەوە میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ بکات،ئەمەش لە میانی سەردانەکەیدا بۆ گوندی یاریزانان لە شاری سێن دێنیس لە باکووری پایتەختی فەرەنسا.
بەیانی ڕۆژی دووشەممە، پێش ئەم سەردانە، ماکرۆن بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا کرد لەگەڵ وەزیری ناوخۆ جیراڵد دارمانین بۆ "هەڵسەنگاندنی نهێنیترین خاڵە ئەمنییەکان بۆ مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد" کە بڕیارە هەینی لەسەر ڕووباری سێن ئەنجام بدرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی دەستبەکاربوونی لە بنکەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە لە گوندی ئۆڵۆمپی پشتڕاستیکردەوەو وتی"ئێمە ئامادەین" بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی پاریس.
ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر بتوانین بەکۆمەڵ شانازی بەم وڵاتە بکەین، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێوە ئەم قوربانییە دەدەن.
ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساڵانێکە کار لەسەر ئەم یارییانە دەکەین، لە سەرەتای هەفتەیەکی چارەنووسسازداین کە شاهیدی ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکان و دواتر ئۆڵۆمپیادی پاریس دەبین، دوای ١٠٠ ساڵ” پایتەختی فەرەنسا میوانداری چاپی ١٩٢٤ی کرد.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە دەرئەنجامی کارە گەورەکانە کە گۆڕانکاری لە وڵاتەکەدا هێناوەتە ئاراوە، بەتایبەتی لە ناوچەی سێن سانت دێنیس، لە باکووری پایتەخت.
پێش ئەوەی نانخواردنی نیوەڕۆ لەگەڵ وەرزشوانانی فەرەنسی بخوات، سەرۆکی فەرەنسا سڵاوی لە خۆبەخشەکان کردو کۆتاییدا وتی: فەرەنسا زۆر شانازی دەکات بە میوانداریکردنی ئەم یارییانە، لە دڵەوە سوپاس بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێداین میوانداری جیهان بکەین.