ئۆڵۆمپیادی پاریس:یەکەم یاریزان لەپشکنینی ماددەی وزەبەخش دەرنەچوو عێراقی بوو

 سەجاد غانم یاریزانی جودۆی عێراقی بووە یەکەم حاڵەتی چالاک لە ئۆڵۆمپیادی پاریس تەنانەت پێش ئەوەی بە فەرمی بکرێتەوە مادەی وزەبەخشی بەکارهێنابێت  دوای ئەوەی دەزگای تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (ITA) بۆ ماوەیەکی کاتی ڕایگرت دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا، بەپێی ئەوەی ڕاگەیەندرا.

 ئەو دەزگا سەربەخۆیەی کە لەژێر پەردەی ئاژانسی جیهانی دژە ماددەی وزەبەخش (WADA) کاردەکات، و بە نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی پرۆگرامی دژە ماددەی وزبەخش لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەڕێوەدەبات، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ئەنجامە شیکارییەکانی غانم بوونی مادەکانی مێتاندینۆن و بۆڵدینۆن تێدایە، کە لە لیستی ماددە قەدەغەکراوەکانی "WADA".

  ئاماژەی بەوەدا کە نمونەکە لە یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵەکە وەرگیراوە، بە سەرپەرشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، ڕۆژی سێشەممە، لە پاریس و  لە ئەنجامەکە ئاگادارکرایەوە.

  وەرزشوانەکە لە دۆسیەکە ئاگادارکرایەوە، و بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا تاوەکو دۆسیەکە بەگوێرەی یاسای جیهانی دژە ماددە هۆشبەرەکان و یاساکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دژە ماددە هۆشبەرەکان کە بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ کارپێکراوە یەکلایی دەکرێتەوە : "ئەمەش بەو مانایەیە کە وەرزشوانەکە لە کاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بەشداری لە هەر چالاکیەکدا بکات.”

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەرزشوان مافی ئەوەی هەیە تانە لە سڕکردنی کاتی بدات لەبەردەم دادگای ناوبژیوانی وەرزش - بەشی دژە ماددە هۆشبەرەکان."  هەروەها وەرزشوان مافی ئەوەی هەیە داوای شیکاری نمونەی B بکات”.

 لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی عێراق، هەردە ڕەئوف، دووپاتی کردەوە کە ئای تی ئەی ئاگاداری کردووەتەوە لە بوونی مادەی قەدەغەکراو ئەو نمونەیەی لە غانم وەرگیراوە، کە ڕۆژی شەممە، دانیشتنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی ئەنجام دەدات لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدار بە پشکنینی ماددە هۆشبەرەکانەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر غانم نەشتەرگەری بۆ کراوە کە بەهۆیەوە ڕەنگە جۆرێک دەرمانی خواردبێت.

 غانم تاکە یاریزانی جودۆیە لە عێراقەوە کە بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات، بڕیاربوو ڕۆژی سێشەممە، لە پاڵاوتنەکانی ٨١ کیلۆگرامدا، ڕووبەڕووی  شەرەفەدین بۆڵتابویڤی ئۆزبەکستانی ببێتەوە.



PM:10:52:26/07/2024