فیفا 23 یاریزانە پاڵێوراوەکەی بۆ تۆپی ئاڵتونی ئاشکراکرد

پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئاشکراکران و زۆرترین یاریزانی ئەڵمانی تیادایەو لەیانەکانیشدا بایرن میونخ و ریاڵ مەدرید لە پێشەنگن
رۆژی سێشەممە فیفا بە هاوکاری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ناوی ئەو 23 یاریزانەی ئاشکراکرد کە دیاریکراون بۆ کێبڕکێی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی فیفای 2014 .
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لێونێل مێسی کە بەهەردوکیان لە 6 ساڵی رابردودا خاوەنی ئەم خەڵاتە بوون جارێکیتر ناویان دیاریکراوەو هەروەها لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش 6 یاریزانی ئەڵمانی تیادایە کە زۆرترینە، دوای ئەویش ئیسپانیا و ئەرجەنتین بە 3 یاریزان دێن، ئەوەی جێی سەرنجە هیچ یاریزانێکی ئیتاڵی و ئینگلیزی لە لیستەکەدا نیەو تەنها یەک بەرازیلیشی تیایە کە نەیمارە. لەسەر ئاستی یانەکانیش هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ خاوەنی 6 نوێنەرن لەو لیستەدا.
لویس سوارێزی یاریزانی ئۆرۆگواری و یانەی بەرشەلۆنە ناوی لەناو پاڵێوراوەکاندا نەهاتوە کە ئەگەری هەیە بەهۆی گازگرتنەکەیەوەبێت لە جامی جیهانیدا.

لیسیتی ناوی یاریزانان:
گاریس بێڵ، کەریم بنزیمە، دیگۆ کۆستا، کۆرتوا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، ئەنخیل دی ماریا، ماریۆ گۆتزە، ئیدین هازارد، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج، ئەندیاس ئینێستا، تۆنی کروز، فلیپ لام، خافێر ماسکیرانۆ، لێونێل مێسی، تۆماس مۆلەر، مانویل نۆیر، نەیمار، پۆڵ بۆگبا، سێرجیۆ رامۆس، ئاریان رۆبن، جەیمس رۆدریگێز، باستیان شڤانشتایگەر، یایا تۆرێ

ئا: چێنەر عەبدول قادر




AM:10:25:28/10/2014