بەپێی یاساکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی هیچ پاداشتێکی دارایی بە براوەکانی میدالیا جۆراوجۆرەکان نادات کە هەندێک وڵات پارە بە وەرزشوانەکانی دەدات ئەگەر مەدالیایان بردەوە.
هەندێک فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی هەن کە ڕایانگەیاندووە لەڕووی داراییەوە پاداشتی براوەکان دەدەنەوە، لەوانە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فیدراسیۆنە وەرزشییەکان کە بڕی 46 هەزار یۆرۆ دەداتە هەر براوەیەکی میدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، هاوکات فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسینگ ، کە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانەنراوە، بڕیاریدا نزیکەی 92 هەزار یۆرۆ بۆ براوەی زێڕ دابین بکات.
بۆیە باقی ئەو بڕە پارەیە بەندە بە سیاسەتی ئەو وڵاتانەی کە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکەن بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "L’Equipe” لە فەڕەنسا.
بەهای پارەی خەڵاتەکە 80 هەزار یۆرۆیە بۆ خاوەن میدالیای زێڕ، 40 هەزار یۆرۆ بۆ خاوەن میدالیای زیو، و 20 هەزار یۆرۆ بۆ خاوەن میدالیای برۆنزی.
لای خۆیەوە ئیتاڵیا بڕی 180 هەزار یۆرۆ دەداتە خاوەن زێڕ، ئیسپانیاش 50 هەزار یۆرۆ پێشکەش دەکات.