فەرەنسا لە ڕیزبەندی میدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی ساڵی 2024 لە دوای چین پلەی دووەمی بەدەستهێناوەو، چین ژمارەی میدالیای خۆی بۆ 30 میدالیا بەرزکردبووەوە، کە 13 میدالیای زێڕە.
فەرەنساش 36 میدالیای بەدەستهێنابوو، کە 11 میدالیایان زێڕەو ئوسترالیا لە پلەی سێیەمە ئەویش بە بەدەستهێنانی 11 میدالیای زێڕ، پێش ئەمریکا و بەریتانیا کەوتووە.
ڕیزبەندی 10وڵاتی پێشەنگ بەم شێوەیەیە:
1-چین: 13 زێڕ، 8 زیو، 9 برۆنز.
2-فەرەنسا: 11 زێڕ، 12 زیو، 13 برۆنز.
3- ئوسترالیا: 11 زێڕ، 6 زیو، 5 برۆنز.
4-ئەمریکا: 9 زێڕ، 18 زیو، 16 برۆنز.
5- بریتانیا: 9 زێڕ، 10 زیو، 8 برۆنز.
6-ژاپۆن: 8 زێڕ، 4 زیو، 6 برۆنز.
7- کۆریای باشوور: 7 زێڕ، 5 زیو، 4 برۆنز.
8-ئیتاڵیا: 5 زێڕ، 8 زیو، 4 برۆنز.
9- کەنەدا: 3 زێڕ، 2 زیو، 6 برۆنز.
10- ئەڵمانیا: 2 زێڕ، 3 زیو، 2 برۆنز.