کۆتایییەکی زێڕین و سوپرایزێکی ڕۆمانسی.. وەرزشوانێکی چینی بە دوو خۆشیەوە ئۆڵۆمپیاد بەجێدەهێڵێت

لە ساتێکی نایابی دراماتیکدا، دوای چەند کاتژمێرێک لە بردنەوەی مەدالیاکان، لیو یوچن، هاوڕێی هۆنگ یاژۆنگ و خاوەنی میدالیای زیو لە یاری بادمنتۆن لە جۆری دووانەی پیاوان، لەسەر ئەژنۆکانی کەوت بۆ ئەوەی پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ کچە یاریزانێک بکات، دوای ئەوەی میدالیای زێڕی  لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەستهێنا.

 لە یاری کۆتاییدا هۆنگ و هاوکارەکەی چێنگ سیوی یاریزانی چینی ئاستێکی سەرسوڕهێنەریان پێشکەش کرد، چونکە بە ئاسانی لە دوو یاریزانی کۆریای باشوور کیم وۆن هۆ و جیۆنگ نا ئیونیان بردەوە و بە ئەنجامی 21-8 و 21-11 لە یاریگای پۆرتێ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 

 هۆنگ بە پێکەنینەوە وتی: ئۆفەرەکە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، چونکە من خۆم بۆ یارییەکە ئامادە دەکرد.  بە پێکەنینەوە بەردەوام بوو و وتی: ئەڵقەکە زۆر بە باشی لەگەڵ پەنجەمدا دەگونجێت.

 ئەو ساتەوەختە ڕۆمانسییە هاندەرانی  لە سۆشیال میدیا سەرسام کردوو رای خۆیان دەربڕی، یەکێکیان لە ماڵپەڕی ویبۆ نووسیویەتی: "ئێستا ژمارەی میدالیای ئەمساڵ دەتوانێت ئەڵقەیەکی ئەڵماسی لەخۆبگرێت".  لە کاتێکدا یەکێکی تر وتی: لیو یوچون میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەست نەهێنا، بەڵام لە یەکێک لە خاوەن میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بردەوە.

 ئەم ئۆفەرە یەکەم ئۆفەر نەبوو لە جۆری خۆی لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا، بەو پێیەی پێشتر ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ شایەتحاڵی پێشنیارێکی هاوسەرگیری هاوشێوە بوو .

 هەروەها پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیادی کەشتیوانی لە مارسیلیا شایەتی ڕووداوێکی هاوشێوە بوو، کە هاوبەشەکانیان سارا ستیرت و شارلین بیکۆن دوای ئەوەی میدالیای برۆنزییان بەدەستهێنا، پێشنیاریان بۆ یەکتر قبوڵکرد.

 بەم شێوەیە وەرزش سەرکەوتن و ساتەکانی ڕۆمانسی تێکەڵ دەکرد و یادەوەرییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسیان لە یادەوەری هەموواندا هەڵکەندرا.



AM:09:22:03/08/2024