کۆستای رامیرێز بۆ دێربی لەندەن ئامادەن

دوای ماوەیەکی زۆر لە داربڕان هەریەکە لە کۆستاو رامیرێز بۆ یاری داهاتووی چێڵسی دەگەڕێنەوە پێکهاتەی تیپەکە
جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی چێڵسی ئەوەی ئاشکراکرد کە بۆ یاری داهاتووی تیپەکەی بەرامبەر بە کوینز پارک رینجەرز لە هەفتەی 10 یەمی خولی ئینگلیزی کۆستای هێرشبەر و رامیرێزی ناوەراست ئامادە دەبن بۆ یاریکردن.
کۆستا بەهۆی پێکانی ماسولکەکانی رانیەوە (هامسترین) لە 4 یاری رابردووی تیپەکەدا بەشدرای نەکردبوو.
ئەو وتانەی مۆرینیۆ دوای یاری شەوی رابردووی یانەکەی بوو بەرامبەر شێرسبێری لە جامی ئینگلتەرا کە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
ماوەتەوە بڵێین یاری داهاتووی چێڵسی بەرامبەر کوینز پارک رینجەرز رۆژی شەممە کاتژمێر 5 لە یاریگای ستامفۆرد بریج دەبێت.

ئا: چێنەر عەبدول قادر




AM:09:39:29/10/2014