ئۆڵۆمپیادی پاریس هەموو ڕۆژێک وێنەیەکی جوانتر لە ڕۆژی پێشوومان پێدەبەخشێت

هی ینگجیاوی چینی میدالیای زیوی بادمینتۆنی بەدەستهێنا و لۆگۆیەکی هەڵگرتبوو کە ئاڵای ئیسپانیای لەسەر بوو هۆکارەکەی چییە؟ 

 لە قۆناغی پێش کۆتاییدا هی ینگجیاو ڕووبەڕووی کارۆلینا مارینی ئیسپانی بووەوە، ژنە ئیسپانییەکەش لە پێشەنگدا بوو، بەڵام تووشی پێکانێکی قورس بوو و لە ئەنجامدا کشایەوە.

 بۆیە چینییەکان سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی و میدالیای ئۆڵۆمپی یان مسۆگەر کرد.

 لەسەر ستەیج، هی ینگجیاو هاوکارەکەی لەبیر نەکرد و دروشمی وڵاتەکەی بەرزکردەوە




PM:03:45:05/08/2024