تۆنی کرۆس، ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانی و ڕیال مەدرید، هەڵوێستی خۆی لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان لە2024 ئاشکرا کرد.
کرۆس وەرزێکی ناوازەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەسەر برد، کە تیایدا نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند، چونکە دوایین یاری یۆرۆی 2024 بوو کە وڵاتەکەی میوانداری کردبوو .
بە پێچەوانەی ئەستێرە ئاساییەکان، کرۆس پشتڕاستی کردەوە کە تۆپی زێڕین لە ئاواتەکانیدا نییە!
کرۆس لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی وتی: هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە کە هەرگیز نەمتوانیوە ببەمەوە خەڵاتی باڵۆن دۆر."
کرۆس لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی وتی: هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە کە هەرگیز لە تیپەکەمدا براوە نەبووە، من لە تەنیشت زۆرێک لە ئەستێرە نێودەوڵەتییەکانی وەک مۆدریچ و کریستیانۆ و بنزیما بووم، یارمەتیم دان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر."
وا دیار بوو نائومێد بوو و وتی: ئەگەر ئێمە یۆرۆمان ببردایەتەوە، چانسی من دەبوو بۆ بردنەوەی.
هەڵبژاردەی ئەڵمانی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە پاڵەوانێتی یۆرۆ دەرچوو و بە ئەنجامی 1-2 بەرامبەر ئیسپانیا دۆڕا.