خیانەتی ویلیامز لاپۆرتا توڕە دەکات

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، ئەمڕۆ سێشەممە، حاڵەتێکی توڕەیی ئاشکرا دەکات کە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەستی پێکردووە بەرامبەر بە نیکۆ ویلیامز، یاریزانی ئەتلەتیک بلباو.

 بارسا بە هەموو توانایەوە هەوڵیدا تواناکانی نێکۆ ویلیامز بەدەستبهێنێت، بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیپەکە، لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، بە پێدانی نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە (58 ملیۆن یۆرۆیە)، بەڵام گرێبەستەکە ڕووبەڕووی  ئاڵۆزی لە نێوان خواستی یاریزانەکە و یانەکەی بۆ مانەوە دەبێتەوە.

 بەگوێرەی بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی "ئێل چیرێنگویتۆ”، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەست بە خیانەت دەکات لەلایەن نێکۆ ویلیامزەوە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا نێکۆ ویلیامز بە دۆڕاو دەزانێت ئەگەر لەم هاوینەدا پەیوەندی بە تیپەکە نەکات.

 نیکۆ بڕیاریدا ژمارەی درێسەکەی لەگەڵ بلباو لە وەرزی نوێوە  لە 11 بۆ 10 بگۆڕێت، کە ئیکەر مونیاین لەبەری کردبوو، دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو یانەکەی بەجێهێشت.

 درێسی ژمارە 10 درێسێکی زۆر ڕەمزییە لە جیهانی تۆپی پێدا، بەو پێیەی هەمیشە باشترین یاریزانەکان پەیوەستن بە لەبەرکردنی لە تیپە جیاوازەکانی جیهاندا.



PM:01:05:13/08/2024