پاش بوون بە پاڵەوانی بالەی یانەکانی عێراق لە ئاستی لاوانی کچان و بردنەوە لە یانەی تەقتەق لە یاری کۆتایدا، بالەی یانەی دەربەندیخان لە لایەن جەمال
عەلی مینا سەرۆکی فەخری یانەکە خەڵاتی دارایی بەسەرجەم یاریزانان و ستافی راهێنەران بەخشی.
هەروەها بەبۆنەی سەركەوتنی بالەی كچانی یانەكە ، كە لەسەر ئاستی عێراق بوونە پاڵەوان ، بەڵێنی بەهاندەرانی یانەكە دا ، لەپێناو دابینكردنی شوێنێكی لەبارو كەشێكی فێنك سەرجەم فێنككەرەوەكانی ناو هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی دەربەندیخان، چاك بكاتەوەو هەموو بەشە فێنككەرەوەكان بەكار بخرێتەوە .