ڕۆژنامەکان: هیچ شتێک وەک هیلال ژیانی ڕۆناڵدۆی تاڵ نەکردووە

دۆڕاندنە شۆککەرەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر بەرامبەر ئەلهیلال لە یاری کۆتایی جامی سوپەری سعودیە ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکانی هێنایە،دەنگ،ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ شەممە بە ئەنجامی 1-4 دۆڕاو جامەکەی لە دەستدا.

 "دۆن” بەردەوامە لە شکستەکانی لەگەڵ "نەسر” بەبێ ئەوەی هیچ پاڵەوانێتییەکی ناوخۆیی بەدەستبهێنێت لەوەتەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە تیپەکەوە کردووە.

 لەلایەکی دیکەوە یانەی هیلال بۆ پێنجەمین جار لە مێژووی خۆیدا و دووەم جار لەسەریەک نازناوی جامی سوپەری سعودیەی بردەوە، بەمەش لە پێشەنگی ئەو تیپانەی زۆرترین سەرکەوتنی ناسناوی بەدەستهێناوە.

 ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی دەڵێت: هیچ تیپێک لە جیهاندا نییە کە ژیانی ڕۆناڵدۆی بە درێژایی ژیانی وەرزشی تاڵتر بکات جگە لە هیلال.

 لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی تیشکی خستە سەر توڕەیی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر هاوڕێکانی و ڕایگەیاند: کریستیانۆ لە هاوڕێکانی توڕەیە، دوای ئەوەی بینی کە هیلال چۆن گەڕایەوە بەرامبەریان لە یاری کۆتایی جامی سوپەردا.

 هەروەها "میرۆ"ی بەریتانی ڕۆشنایی خستە سەر ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە یاریگا و دەڵێت: کریستیانۆ دوای ڕووخانی نەسر لە یاری کۆتاییدا بەبێ ئەوەی میدالیای بەدەستبهێنێت یاریگا بەجێدەهێڵێت.

 ڕۆناڵدۆ لە سەرووی لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بوو، کە تیایدا نووسیبووی: کریستیانۆ لە هاوڕێکانی توڕە دەبێت بە ئاماژەدان بە هاوڕێکانی بە 'خەوتن'.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆناڵدۆ بەبێ وەرگرتنی میدالیای زیو چووە ناو تونێلی چوونە ژووری جلگۆڕین، دوای ئەوەی نەسر لە یاری کۆتایی جامی سوپەری سعودیە بە  (1-4) داڕما”.
 ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی هەمان قسەی کرد و ڕایگەیاند: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توڕەیە لە کارەکانی هاوڕێکانی لە کاتی شکستەکەی بەرامبەر ئەل هیلال، دوای ئەو ئاماژانەی کە تیایدا یاریزانەکانی بە خەوتوو وەسف کردووە.



 لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "ئەبۆلا”ی پورتوگالی بە مانشێتی هەواڵی دۆڕانی ئەلنەسر و نوسیویەتی: ڕۆناڵدۆ بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دەستی لە جامەکە دا، بابەتەکەش بە شێوەیەکی نەفرەت لێکراو کۆتایی هات، چونکە لە کۆتاییدا دوای یارییەکە یاریگای بەجێهێشت دۆڕان و ڕەتیکردەوە میدالیای زیو وەربگرێت”.



PM:03:30:18/08/2024