ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی هەولێر کۆچی دوایی کرد

فەیزوڵا عوسمان ناسراو بە (فەیزۆ) ئەستێرەی تۆپی پێی هەولێر و کوردستان لە ئەلمانیا  بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
 فەیزوڵا دوای ململانێی لەگەڵ،نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

فەیزوڵا لە یانەكانی هەولێر و برایەتی یاریی كردووە و یەكێك بوو لە باشترین یاریزانانی مێژووی شاری هەولێر و كوردستان.




PM:12:36:19/08/2024