گوندۆگان وازهێنانی لە یاریکردن بۆ ئەڵمانیا راگەیاند

گۆندۆگانی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە وازهێنانی یەکجارەکی یاریکردنی بۆ ئەڵمانیا راگەیاندوو پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 بۆ تۆپی پێی ئەڵمانی ئازیز دوای چەند هەفتەیەک بیرکردنەوە، گەیشتمە ئەو بڕیارەی کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کۆتایی پێبهێنم. 

 بە شانازییەکی زۆرەوە ئاوڕێک لەو ٨٢ یارییە نێودەوڵەتییە دەدەمەوە کە بۆ وڵاتەکەم ئەنجاممدا - ژمارەیەک کە نەمدەتوانی خەونی پێوە ببینم کاتێک یەکەم یاریم بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١١ ئەنجامدا.

 دیارترین سات بۆ من ئەو شەرەفە گەورەیە بوو کە وەرمگرت کاتێک وەک کاپتن سەرکردایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیم کرد لە یۆرۆ کە هاوینی ڕابردوو وڵاتەکەمان میوانداری کردبوو! 


 بەڵام تەنانەت پێش پاڵەوانێتییەکەش هەستم بە کەمێک ماندوێتی دەکرد لە جەستەمدا، هەروەها لە مێشکمدا، ئەمەش وای لێکردم بیر لەوە بکەمەوە. 

 بە دڵنیاییەوە من وەک هاندەری ئەم هەڵبژاردەیە دەمێنمەوە.

 ئێمە ڕاهێنەرێکی نایابمان هەیە، تیمێکی بەڕاستی بەهێز و ڕۆحی تیمی نایابمان هەیە.

لەکۆتایدا دەڵێت" سوپاس بۆ هەموو هاندەران و ستاف و ڕاهێنەر و هاوڕێ یاریزانەکان کە یاوەریم بوون لەسەر ئەم ڕێگایە شەرەفێک بوو!  سوپاس ئەڵمانیا!  🇩🇪



PM:07:25:19/08/2024