بۆ یەکەمجار.. ڕۆناڵدۆ ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا ئاشکرا دەکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، یاریزانی نەسری سعوودی، بۆ یەکەمجار ڕایگەیاند، جۆرجینا ڕۆدریگێز کە دایکی دوو لە منداڵەکانیەتی، هاوسەریەتی.

 کەناڵی فەرمی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یوتیوب بووە دیارترین بۆنە لە میدیا و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، دوای ئەوەی لە ماوەی یەکەم کاتژمێرەکانی دوای دەستپێکردنی ژمارەی بەشداربووانی 6ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

 یەکەم ڤیدیۆ کلیپ کە ڕۆناڵدۆ لە کەناڵی فەرمی خۆی تیایدا ناساند، بەدواداچوونێکی گەورەی وەرگرت، کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی جۆرجینا دەرکەوت، بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار دایکی منداڵەکانی وەک هاوسەری خۆی ناساندووە، بەپێی ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکرایەوە.

 ئەستێرەی  نەسر پێشتر بەردەوام لەگەڵ  هاوبەشەکەی جۆرجینا دەردەکەوت، بەڵام وەک هاوسەرێک باسی نەکرد، هاوکات لە کاتی کردنەوەی کەناڵەکەی لە یوتیوب دەرکەوت بۆ ئەوەی بڵێت دڵخۆشە کە کەناڵی فەرمی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستپێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە کەناڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە ... هاوسەرەکەم (جۆرجینا)تان پێشکەش دەکەم. سەرکەوتن دڵنیایە.


 ڤیدیۆی ناساندنەکە، کە ڕۆناڵدۆ دانی بەوەدانا کە جۆرجینا هاوسەرەکەیەتی، فۆڵۆوەرێکی پێوانەیی وەرگرتووە، چونکە نزیکەی 7ملیۆن کەس لە سایتەکەدا بینەری بوون.

 ئەو دووانە خانوویەکیان دروستکردووە کە لەناو دیوارەکانیدا چیرۆکێکی سەیر و سەمەرەی هەڵگرتووە، پاڵەوانەکانی پێنج منداڵەکەیەتی، کە لە هەموو بۆنەیەکی خێزانیدا لەگەڵیان دەردەکەون.

 ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2010 بە لەدایکبوونی کوڕی یەکەمی کە ناوی کریستیانۆیشە، بوو بە باوک، پێش ئەوەی لە ساڵی 2117 دووانەیەکی نوێ لەدایک بکات، دوای ئەوە پێشوازی لە دوو منداڵی نوێی کرد، بەڵام  تەنها دوا دووانەی کوڕەکانی لە جۆرجینایە.

 جۆرجینا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنابوو، دوای ئەوەی وێنەیەکی بانگهێشتنامەی هاوسەرگیری بڵاوکردەوە کە ناوی خۆی و بەروارەکەی هاوتایە لەگەڵ ٥ی ئازاری 2024، بەبێ ئەوەی ناوی ڕۆناڵدۆ بخاتە ڕوو، پرسیاری لەسەر وادەی هاوسەرگیریەکەیان دروستکردبوو، دوای چیرۆکێک کە 7 ساڵی خایاند، و لە ئەنجامدا دوو منداڵی لێکەوتەوە.

 ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودیە، لە ڕێگەی هەژمارە جیاوازەکانییەوە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: چاوەڕوانی کۆتایی هات کەناڵەکەم ئێستا لە یوتیوب بەردەستە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبسکرایب بکە و لەگەڵم بن لەم گەشتە نوێیەدا.

 ڕۆناڵدۆ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا زۆر بەناوبانگە.  ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی لە "X” 112.5 ملیۆن فۆڵۆوەرە، ئەمە جگە لەوەی 170 ملیۆن فۆڵۆوەر لە فەیسبووک، و 636 ملیۆن فۆڵۆوەر لە ئینستاگرام.

 ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودیەدا بە ئەنجامی 4-1 بە یانەی هیلال دۆڕا، ئەم وەرزە لە یانەی نەسرەوە یارییەکانی خولەکە دەستپێدەکات.



PM:02:02:22/08/2024