شۆک..ئاگاتان لێیە ڤینیسیۆس لەسەر چوونی بۆ سعودیە بەتەمای چیە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، بیر لە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە دەکاتەوە لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.
 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پێشتر بڵاویانکردەوە کە ڤینیسیۆس ئۆفەرێکی سعودی وەرگرتووە، کە کۆی مووچەکەی لە یەک ملیار یۆرۆ تێپەڕیوە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا.

 لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ESPNی ڕاگەیاندووە، ڤینیسیۆس بڕیاردانی خۆی سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە بۆ هاوینی 2025 دواخستووە، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی ئەمساڵ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەرانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە پێشتر پەیوەندییان بە ڤینیسیۆس و ڕیال مەدریدەوە کردووە سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستێک، هەرچەندە ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش بە یانە شاهانەییەکە نەکردووە.

 سندووقەکە موچەی ساڵانەی ڤینیسیۆسی تا 350 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە، بەمەش دەبێتە بەرزترین مووچەی وەرزشوانێک لە جیهاندا، بەمەرجێک یاری بۆ یانەی ئەهلی بکات و دواتر ببێتە باڵیۆزی تۆپی پێ لە سعودیە، پێش مۆندیالی 2034.

 لەم هاوینەدا یانەی ڕیال مەدرید ئامادە نەبوو دانوستان لەسەر گرێبەستەکە بکات بە بڕی کەمتر لە بەهای بڕگەی ئازادکردنی ڤینیسیۆس کە (یەک ملیار یۆرۆ)یە.



PM:02:14:25/08/2024