یاریزانێکی کاراتێی خورماڵ میدالیای زێڕی بۆ عێراق لە پاڵەوانێتی کاراتێی ئاسیا بەدەستهێنا

یاریزانی کاراتێی  هەڵبژاردەی عێراق و یانەی خورماڵ، یوسف سەلام مستەفا، میدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی کاراتی ئاسیا بەدەستهێنا، کە لە مانیلای پایتەختی فلیپین بەردەوامە.


 ئەمڕۆ، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی کاراتێی عێراق، د.ریاز کادیم الزەلیمی، ڕایگەیاند، "ئەو یاریزانە عێراقییە پلەی زێڕینی لە پێشبڕکێی کاتای خوار ٢١ ساڵان لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا کە پێشبڕکێکە لە ئاستەکانی لاوان و  پێشکەوتووان بەڕێوەچوو، کە عێراق پلەی حەوتەمی خشتەی ڕیزبەندی لە نێوان بیست و نۆ وڵاتی ئاسیادا بەدەستهێنا”.




PM:03:32:25/08/2024