1_ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024-2025 لەکۆتایی خولەکە ( 4 ) یانە دادبەزێت بۆ خولی پلەیەکی کوردستان.
2_ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024-2025 هەر یانەیەک بۆی هەیە ( 4 ) یاریزانی پیشەگەر بهێنێتە ریزی تیپەکەی، یاریزانی کوردی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بە پیشەگەر هەژمار دەکرێت .
3_ لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات ) بۆ قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان ( 30 ) یاریزان تۆمار دەکرێت و نابێت لەم ژمارەیە تێپەڕێت .
4_ پێویستە لە سەر سەرجەم یانەکان تاوەکو 15 _ 9 _ 2024 لیستی ناوی ( سەرپەرشتیار و راهێنەر و تەواوی دەستەی راهێنەران ) بەنووسراوی فەرمی بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بنێرن.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان